ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی National Eye Institute، لە توێژینەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر کەسێک ڕەنگ کوێری هەبێت، مانای ئەوەیە کە ڕەنگەکان جیاوازتر لە زۆربەی خەڵک دەبینیت. بە دیاریکراویش کێشە لە بینینی ڕەنگەکانی سوور و سەوز.
ئەو سەرچاوەیە دەری دەخات باوترین جۆری کەموکورتی بینایی ڕەنگ جیاوازی نێوان سوور و سەوز زەحمەت دەکات. جۆرێکی تر وا لە شین و زەرد دەکات وەک یەک دەربکەون. لە حاڵەتێکی دەگمەندا هەندێک کەس ڕەنگ کوێری تەواویان هەیە، واتە هیچ ڕەنگێک نابینن.
کەمیی بینایی ڕەنگ زۆرجار بۆماوەییە و لە خێزانەکاندا هەیە. هیچ چارەسەرێک نییە، بەڵام چاویلکە و هاوێنە بەردەنگەکان یارمەتی خەڵک دەدەن جیاوازی ڕەنگ ببینن.
نیشانەی سەرەکی ڕەنگ کوێری، لاوازی بینایی ڕەنگەکانە کە ڕەنگەکان بەو شێوەیە نابینن کە زۆربەی خەڵک دەیبینن. نیشانەکانی کەمی بینایی ڕەنگ زۆر سووکن کە هەستیان پێناکرێت. لەبەر ئەوە زۆربەی ئەو کەسانەی کە کەموکورتی بینینیان هەیە ئاگاداری ئەوە نین.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسانەی ڕەنگ کوێرییان هەیە لەوانەیە نیشانەی دیکەیان هەبێت وەک جوڵەی خێرای چاو یان هەستیاری بەرامبەر ڕووناکی. پیاوان زۆر زیاتر لە ژنان مەترسی کەمبینییان هەیە. هاوکات سەرچاوەکەی دەڵێت، ئەگەر کەموکورتی بینینی ڕەنگ یان لێک جیاکردنەوەی ڕەنگت هەیە، دەکرێت زیاتر ئەو هۆکارانەی لە پشت دەبێت:
- مێژووی خێزانی بۆماوەیی لە کەمبینی ڕەنگ
- هەبوونی نەخۆشییەکانی چاو
- هەبوونی نەخۆشییەکانی تر وەک شەکرە یان نەخۆشی ئەلزەهایمەر یان ڕەقبوونی فرە (MS)
- بەکارهێنانی دەرمان
- سپی پێست


































































