وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
بوتڵی ئاوی پلاستیکی بە تایبەتی کاتێک بەر گەرما دەکەوێت یان دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە، ژەهری زیانبەخش و سەدان هەزار گەردیلەی نانۆ مایکرۆپلاستیکی دەخاتە ناو ئاوەوە، کە دەچنە ناو شانە و ئەندامەکانی مرۆڤەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی میتابۆلیزم و ئەگەری کێشەی تەندروستی درێژخایەن وە دەبنە هۆی نەزۆکی و شێرپەنجە و قەڵەوی و کێشەی غودەی دەرەکی.
ماڵپەڕی جیهانی : KEEGO.at دەریان خستووە کە توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی ڤیەنا دەریان خستووە گەردیلەی مایکرۆپلاستیک دەتوانێت لە شانەکان و ئەندامەکانی جەستەماندا بمێنێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردن و ژەهراویبوون. دەتوانن کاریگەرییان لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و سیستەمی بەرگری لەش هەبێت جگە لەوەش، بەهۆی قەبارە بچووکەکەیانەوە، گەردیلە مایکرۆپلاستیکییەکان دەتوانن بە بەربەستە بایۆلۆژییەکانی وەک بەربەستی خوێن کە بە مێشکدا تێدەپەڕن. بوتڵی پلاستیکی دەتوانێت مادەی کیمیایی هاوشێوەی هۆرمۆنی تێدابێت کە دەچێتە ناو ئاوی خواردنەوەمان و کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانمان دەبێت ئەم ماددە کیمیاییانە دەتوانن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و شێرپەنجەکانی تری وابەستە بە هۆرمۆنەکان زیاد بکەن. بوتڵی پلاستیکی شوێنێکی گونجاوە بۆ زاوزێکردنی بەکتریا و میکرۆبەکان بوتڵەکە بەهۆی پێکهاتەی ئیسفەنجیی پلاستیکەکەوە ناتوانرێت بە تەواوی پاک بکرێتەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات بەکتریا و میکرۆبەکان زۆر ببن و کێشەی تەندروستی دروست بکەن، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازە. ئەگەر بتڵێکی پلاستیکی بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت، ئەوا پلاستیکەکە دەتوانێت بچێتە ناو ئاوەکە و ماددە کیمیاییەکان دەربدات کە دەتوانێت ژەهراوی بێت، هەندێک ماددە کیمیاییەکانی ناو شووشەی پلاستیکی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە کۆئەندامی دەمار و دەبێتە هۆی تێکچوونی گەشەکردن و شێرپەنجە. هەروەها بەڵگە هەیە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن زیاد دەکات.


































































