زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوارچێوەی دابینکردنی هاوکاریی خۆراکی و ناخۆراکی بۆ ئاوارە و دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕی ١٢هەزار و ٦٥٤ لیتر سووتەمەنییان لە نەخۆشخانە و قوتابخانەکانی قامشلۆ دابەش كرد.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ پشتیوانی لە خێزانە ئاوارەکان لە وەرزی زستان و بەفربارینی ئەم ڕۆژانەدا، سووتەمەنی بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان دابین دەکەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ئاوارە و ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە.

































































