زاری کرمانجی سپۆڕت
شیر یەکێکە لە خواردنەوە هەستیارەکان ئەگەر بە هەڵە بخورێتەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرسکردن دروست دەکات و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ژەهرەکان.
بەپێی ڕۆژنامەی “The Times of India”، شیر چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ وەرزشوانان و مرۆڤی ئاسایی بەتایبەت بۆ گەشەی لەش و بەهێزکردنی جەستە بەڵام بەپێی پسپۆرانی خۆراک شیر یەکێکە لە خواردنەوە هەستیارەکان کە نابێت لەگەڵ هەندێک لە خۆراکەکان بخورێتەوە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند خۆراکێک دەکەین کە نابێت لەگەڵ شیردا بخورێت، ئەوانیش وەک:
١. شیر لەگەڵ میوە:
شیر لەگەڵ میوە یەکێکە لە تێکەڵە باوەکان، بەڵام زیانیشی هەیە، میوەکانیش وەک لیمۆ، پرتەقاڵ، ئەناناس و شووتی، کاتێک میوە لەگەڵ شیردا دەخورێت دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆک و ڕێگری لە هەرسکردن دەکات هەروەها ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاوسانی گەدە، غازات، هەستکردن بە قورسایی، کێشەی پێست، یان گیرانی جیوبەکان، تەنانەت لەگەڵ میوە شیرینەکانیش وەک مۆز نابێت چونکە خواردنی مۆز و شیر پێکەوە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی هەرسکردن، وا لە جەستە دەکات هەست بە سستی بکات لەبری وزە.
٢. شیر و ماسی:
خواردنی شیر و ماسی پێکەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، دەبێتە هۆی تێکچوونی هەرس و هەوکردنی پێست.
٣. شیر و خواردنی سوێر:
شیر لەگەڵ خواردنە سوێرەکاندا بە باشی ناگونجێت، خوێ پلەی گەرمی جەستە و ترشەڵۆک زیاد دەکات، لەکاتێکدا شیر جەستە سارد و ئارامدەکاتەوە، کاتێک پێکەوە دەخورێن، لەوانەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنزیمەکانی هەرس هەبێت و ببنە هۆی تێکچوونی ڕیخۆڵەکان.
٤. شیر و خۆراکە ترشەکان:
وەکو ترشیات و خواردنی سرکە و ماستی ترش، توخمە ترشەکان دەبنە هۆی ئەوەی شیرەکە بە شێوەیەکی نادروست شل ببێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی هەرسکردن و کۆبوونەوەی ژەهر، سکچوون ، هەرس نەکردن ، هەستکردن بە قورسایی لە گەدەدا.
٥. شیر و هێلکە:
هەرچەندە شیر و هێلکە زۆرجار بۆ ژەمی بەیانیان تێکەڵ دەکرێن، هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و هەستکردن بە گەرمی زیاد دەکات بەڵام شیر دەوڵەمەندە بە چەوری و هەستێکی ساردکەرەوە دەدات، بەڵام بەیەکەوە خواردنیان دەبێتە هۆی گرژبوونی کۆئەندامی هەرس بەتایبەت بۆ ئەوانەی گەدەیان هەستیارە، ئەم تێکەڵە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەرس نەکردن، غازات یان کێشەی پێس

































































