زاری كرمانجی:
بریارە ئەمرۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق، رێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی ئی پسوولە E-Psule بەڕێوەدەچێت.
ئی پسوولە سەکۆیەکی دیجیتاڵی پارێزراوە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە بۆ پارەدانی پسوولەکان.
لەم ماڵپەڕەدا پارەدانی پسووڵەکان بە خێرایی و بە پارێزراوی جێبەجێ دەکرێن، کە 24 کاتژمێر و هەموو رۆژەکانی هەفتە کارایە و پارەدانی پسوولەکانیش بە خۆڕاییە و هیچ زیادە یان عمولەیەکی ناخرێتە سەر.


































































