جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی خستنە سەر حیسابی (تەغزییە)ی کارتەکانی ماستەرکارد بۆ پاداشتی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕۆژی دەنگداندا بەشداربوون، دەستیپێکردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کرد کە بڕە پارەی پێویست خراوەتە سەر کارتی فەرمانبەرانی سێ پارێزگا، کە بریتین لە: (دهۆک، بەسڕە، میسان).
بەپێی وتەی جومانە غەلای، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، کارتەکان لە ڕێگەی بنکەکانی تۆمارکردنەوە دابەش بکرێن، هەنگاوی یەکەمی دابەشکردنەکە لەپارێزگای دهۆک لە ڕێگەی ٤١ بنکەی تۆمارکردن لە هەر پارێزگایەک ئەنجام دەدرێت، لە بەسرەش لە ڕێگەی ٧٦ بنکەی تۆمارکردنەوە کارتەکان دەدرێنەوە بە فەرمانبەران.


































































