نووری مالیکی رایگەیاند : عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و ئامادەن پارێزگاری لە پەیوەندیی و بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی سەرەکی پۆستی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نوری مالیکی پێشوازیکرد لە ڤکتۆریا تایلۆر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە، نوری مالیکی گووتوویەتی،” عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە و هەردوو وڵات رێککەوتنێکیان لەبارەی چوارچێوەی ستراتیژی بەمەبەستی پێشخستنی هەماهەنگییەکان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پێشخستنی تواناکانی عێراق لەسەرجەم بوارەکان واژۆکردووە، پێویستە لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو رێکەوتنە کارا بکرێت “.
زیاتر روونكراوەتەوە كە مالیكی گووتوویەتی” عێراق ئامادەیە پارێزگاری لە پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکات”.
ئەوەشیخستەڕوو، عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگ بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیڕەو دەکات.

































































