عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئیران داوای لە هاووڵاتییان كرد، لە رۆژی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئیران دژی رژێمی پێشوو بێنە سەر شەقامەكان و بە گردبوونەوەكانیان دڵسۆزی خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئیران دەرببڕن
ئەمە لە كاتێكدایە مانگێکە خۆپیشاندانی لە تەواوی شارەكانی ئیران بەردەوامە و هەزاران كەس لە خۆپیشاندەرانی كوژراون یا بریندار بوونە.
دوو ڕۆژی دیكە یادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیرانە و ئەو گرتە ڤیدیۆیە پیشتر تۆمار كراوە و پێچەوانەی ٣٧ ساڵی ڕابردوو، عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی بەشداری نەکرد.


































































