بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم : ئۆتۆمبێلەكانی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
زاری كرمانجی :
ماوەیەكە باس لە رێگەچارەیەك دەكرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بێسەرەتاو علووجن هەروەكوو هاووڵاتییان باسی لێوە دەكەن، بەڵام بە پێی دواین قسەكانی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم بێت تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەدراوە و بكەونە نێو مەفرەزەكانی هاتوچۆوش دەستی بەسەرداگیرێت.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاشكراشی دەكات كە لە ئێستادا هیچ هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە نییە و دەڵێ:” لە ئێستادا هیچ هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستپێنەكراوە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكان ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان نابێت بسووڕێنەوە و هەر كات بكەونە نێو مەفرەزەكانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.”
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم باس لەوەش دەكات بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆی ساختەیان پێوەكراوە، لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلەكە تابلۆی نییە و بێسەرەتایە و لە لایەن مەفرەزەكانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.”
هاوكات ئيدارهى سۆران زۆرترين ئۆتۆمبێلى بێسهرهتاى لێيه و شۆفێران چهندين جار له رێگهى زارى كرمانجى يهوه داواكار بوونه رێگه چارهێكيان بۆ بدۆزرێتهوه و ئۆتۆمبێلهكانيان ئازاد بكرێن لهوهى سهردانى شاره گهورهكانى ههرێمى كوردستان بكهن .