ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بە گوێرەی پێگەی Medical News Today، توێژینەوەیەکی نوێ جیاوازی مەترسی و نەخۆشییەکانی دڵ لە نێوان پیاوان و ژناندا دەخاتەڕوو.
توێژەران بۆیان دەرکەوت کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە گەورەساڵییدا، لە نێو پیاوان زیاترە وەک لە ئافرەتان. ئەو توێژینەوەیە ئاشکرای کردووە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا ٥٪ پیاوان تووشی نەخۆشی دڵ دەبن.
لە کاتێکدا ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی دڵ لەنێو ژنان هەتا نزیک تەمەنی ٥٧ ساڵیش ناگاتە ئەم ئاستە.
بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەم جیاوازییە لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە تەمەنی 35 ساڵییەوە دەست پێدەکات.
لەسەر ئەم بنەمایە، نووسەری ئەو توێژینەوەیە پێشنیار دەکات دەیەی سێیەمی ژیانی پیاوان تەرخان بکرێت بۆ “پشکنین و چاودێری جەستەییان.

































































