مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیلۆن مەسك، ملیاردێری ئەمریكی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكسی نووسیویەتی “كۆمپانیای سپەیس ئێكس، شارێكی خۆگەشەسەندوو لەسەر مانگ و شارێكیش لەسەر مەریخ دروست دەكات و ماوەی كاركردن تێدا 7 بۆ 10 ساڵ دەبێت.”
مەسك جەخت لەوەش دەكاتەوە كە مانگ ئەولەویەتی سەرەكی دەستەبەركردنی داهاتووی شارستانیەتە و خێراترین ڕێگایە بۆ دروستكردنی شارەكە،”
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێكی دا ئاماژە بەوە دەكات كە كۆمپانیای سپەیس ئێكس وەبەرهێنەرانی ئاگادار كردووەتەوە كە یەكەمجارە گەیشتن بە مانگ و دواتر هەوڵی گەشتێك دەدات بۆ مەریخ و بە ئامانجی نیشتنەوەی مانگی ئازاری ٢٠٢٧ لەسەر مانگ بەبێ فڕۆكەوانی ئاسمانی.


































































