ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی هێمای تەکسییەکان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند ڕێنماییێکی نوێی دەرکرد بۆ شۆفێرانی تاکسی لە سنووری ئەو پارێزگایە
شۆفێرانی تاکسی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە پێویستە پابەندی چەند ڕێنمایی و مەرجی نوێ ببن.
ئەو بەڕێوەبەراتییە ئاشکرای دەکات دوای چاودێری کردنی ئۆتۆمبێلەکانی تاکسی، تێبینی کراوە بەشێک لە شۆفێران هێمای تاکسییان دانەناوە یان لە شوێنی گونجاوییان دانەناوە. بە ئامانجی یەکخستنەوەی هێمای تاکسییەکان، هاتوچۆی هەولێر ئەو ڕێنماییانەی دەرکردووە:
١-هێمای تاکسی پێویستە لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە بێت و ڕێک لە ناوەڕاستی دەرگای شۆفێر و دەرگای پشتەوەی پشتەوەی شۆفێر بچەسپێت.
٢-دەبێت هێماکە گلۆپی تێدا تێدابێت و شەوان بە ڕوونی ببینرێت. هاوکات مەرجە ڕەنگی گڵۆپەکە زەرد بێت و بەکارهێنانی هەر ڕەنگێکی تر ڕێگەپێدراو نییە.
٣-بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە هێمای تاکسی لەسەر جامی پێشەوە، جامی دواوە یان سندوقی ئۆتۆمبێلەکە دابنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دووپاتی دەکاتەوە ئامانج لەو ڕێنماییانە بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی زیاتری هۆکارەکانی گواستنەوەیە. هاوکات داوا لە شۆفێرانی تاکسییش دەکات پابەندی مەرجەکان بن تا لە سزای یاسایی دوور بکەونەوە.


































































