زاری كرمانجی :
توێژینەوەیەكی نوێ زانستی، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی سۆشیاڵ میدیای ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی منداڵ .
گۆڤاری زانستیی (Communications Medicine)ی سوێدی، توێژینەوەیەكی زانستی لە سەر ڤاكسینی كۆرۆنا و كاریگەریی لەسەر منداڵبوون بڵاوكردەوە و لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی كەمبوونەوەی منداڵبوون یان زیادبوونی لەبارچوونی كۆرپەلە، جەخت لەوەش دەكاتەوە كە تەواوی ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەكرێنەوە بێ بنەمان.
توێژەران لەم لێكۆڵینەوەیەدا، داتای نزیكەی 60 هەزار ژنی تەمەن 18 بۆ 45 ساڵیان لە هەرێمی یۆنشۆپینگی سوێد وەرگرتووە و بەدواداچوونیان بۆ دۆخی تەندروستی و منداڵبوونیان لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2024 كردووە.
توێژەران دەڵێن “لەم لێكۆڵینەوەدا بۆیان دەركەوتووە كە هیچ بەڵگەیەكی زانستی نییە بیسەلمێنێت ڤاكسینەكانی وەك فایزەر و مۆدێرنا كاریگەرییان لەسەر پیتاندن یان وێڵاشی دایك هەبووبێت، بەڵكوو ئامارەكان دەریدەخەن كە منداڵبوون لەنێوان ئەو ژنانەی ڤاكسیان وەرگرتووە و ئەوانەی وەریان نەگرتووە، وەك یەكە.”
ئەم توێژینەوەیە لە كاتێكدایە كە هەندێك لە هاووڵاتییان گومانیان لە كاریگەرییەكانی ڤاكسین هەیە و پێیان وایە هۆكارێكە بۆ نەزۆكی و كەمی منداڵبوونەوە، بەڵام توێژەران هیوادارن كە ئەم داتایانە كۆتایی بەو ترس و گومانە بهێنن كە لەبارەی نەزۆكی و ڤاكسینەوە بڵاو دەكرێنەوە.

































































