مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
دوای دەنگۆی وەستانی كاركردن لە پرۆژەی بە دوو سایدكردنی شەقامی بەردەم زانكۆی سۆران، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لە لێدوانێكی تایبەت بە زاری كرمانجی رەتی دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ئەو پرۆژەیە وەستابێ .
مەغدید عەریف، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لەمبارەیەوە راگەیاند:” پرۆژەی بە دوو سایدكردنی بەردەم كەمپی زانكۆی سۆران بەردەوامەو لە ماوەی دیاركراوی خۆی تەواو دەبێت،”
بە پێی زانییاریەكانی زاری كرمانجی گوژمەی پرۆژەی بە دوو سایدكردنی شەقامی بەردەم زانكۆی سۆران زیاتر لە یەك ملیار دینارە و قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ئاماژەی بۆ دەكات گوژمەكە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەرخان كراوە و شارەوانی سۆران سەرپەرشتی دەكات.