زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” ڕێژەی دابارین ئەمساڵ جیاواز بووە و لەهەندێ ناوچەی کوردستان ئاستی گلدانەوەی ئاو بە ڕێژەی 200% زیادی کردووە .
ئەندازیار ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ” ئەم ڕێژە زۆرەی دابارین کاریگەریی ئەرێنی ڕاستەوخۆ لەسەر زیادکردنی یەدەگی ئاوی ژێرزەوی. بۆ باشترکردنی کوالێتی ژینگە و بوژانەوەی سیستەمی ئیکۆلۆژی لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکانی بارانبارینی ئەمساڵ، ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستانیان بۆ قۆناغێکی دڵنیایی بەرز گواستووەتەوە، گەشەی نێوان (100%بۆ 200%)ی تۆمار کردووە، کە ئەمە یەکێکە لە ئامارە دەگمەنەکانی ساڵانی ڕابردوو،بەهۆی چڕی بارانبارینەوە، ژمارەیەک بەنداوی گرنگ گەیشتوونەتە دوا قۆناغی کۆگاکردن و سەرڕێژیان کردووە، لەوانە:بەنداوەکانی سنووری گەرمیان و سلێمانی، بەنداوی کۆیە لە پارێزگای هەولێر، بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆک.
گووتیشی:” پێشبینی دەکەین کە لەگەڵ بەردەوامیی دابارین، بەنداوەکانی دیکەی هەرێمیش بگەنە بەرزترین ئاستی گلدانەوەی خۆیان.
شایەنی باسە، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی ستراتیژی گەورە و 22 بەنداوی بچووک و مامناوەندە.


































































