زاری کرمانجی :
ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ( ٨ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) کاروانی کۆمەک و هاوکاریەکان کە لە چوارچێوەی کەمپینی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوون ، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکرا.
وەزارەتی دارایی بڵاوی کردۆتەوە، هاوکاریەکان پێکهاتوون لە ( ٨٩١٠ ) هەشت هەزار نۆ سەد و دە پاکێجی خواردن لە ڕێگای ( ٢٧ ) بارهەڵگرەوە بەرەو دەروازەی فیشخابوور بەڕێکران و بڕیارە سبەی دوو شەممە لە ڕێگای دەروازەی سمێڵکاوە بگەنە شاری قامیشلو لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای گەیشتنی هاوکاریەکان لە ڕێگای لیژنە هاوبەشەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوری کوردی بەسەر خوشک و برا ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دابەش بکرێت.

































































