زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” ڕێژەی دابارین ئەمساڵ جیاواز بووە و لەهەندێ ناوچەی کوردستان ئاستی گلدانەوەی ئاو بە ڕێژەی 200% زیادی کردووە .
ئەندازیار ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ” ئەم ڕێژە زۆرەی دابارین کاریگەریی ئەرێنی ڕاستەوخۆ لەسەر زیادکردنی یەدەگی ئاوی ژێرزەوی. بۆ باشترکردنی کوالێتی ژینگە و بوژانەوەی سیستەمی ئیکۆلۆژی لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکانی بارانبارینی ئەمساڵ، ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستانیان بۆ قۆناغێکی دڵنیایی بەرز گواستووەتەوە، گەشەی نێوان (100%بۆ 200%)ی تۆمار کردووە، کە ئەمە یەکێکە لە ئامارە دەگمەنەکانی ساڵانی ڕابردوو،بەهۆی چڕی بارانبارینەوە، ژمارەیەک بەنداوی گرنگ گەیشتوونەتە دوا قۆناغی کۆگاکردن و سەرڕێژیان کردووە، لەوانە:بەنداوەکانی سنووری گەرمیان و سلێمانی، بەنداوی کۆیە لە پارێزگای هەولێر، بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆک.
خانی پێشبینیشی کرد کە لەگەڵ بەردەوامیی دابارین، بەنداوەکانی دیکەی هەرێمیش بگەنە بەرزترین ئاستی گلدانەوەی خۆیان.
شایەنی باسە، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی ستراتیژی گەورە و 22 بەنداوی بچووک و مامناوەندە.


































































