زاری كرمانجی
بەپێی ئەو رێنوێنییە نوێیانە، كرێی پشكنینی ساڵانە و سزای دواكەوتن بەگوێرەی كۆتا پشكنین كە بۆ ئۆتۆمبێلەكە ئەنجام درابێت دیاری دەكرێت.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی یەك ساڵ دوا كەوتوون، جگە لە كرێی پشكنینی ئاسایی، بڕی 50%ی كرێی ساڵێكی پشكنین وەك سزا دەخرێتە سەر پارەكەیان.”
ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و زیاتر پشكنینیان نەكردووە، سزاكەیان قورستر دەبێت، چونكە كرێی پشكنینی ساڵی ئاسایی 50%ی كرێی پشكنین بۆ ساڵی یەكەمی دواكەوتن، 100%ـی كرێی پشكنین بۆ ساڵی دووەم و هەر ساڵێكی تری دواكەوتوو (واتە بۆ هەر ساڵێكی تری دواكەوتوو كرێی پشكنینەكە دوو هێندە دەبێت).”

































































