زاری كرمانجی
حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتییدا و بڕیارەکەش پەیوەندییدارە بە هەرێمی کوردستان و پرسی جیاوازیی گومرگی هەیە.
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق بەهۆی جیاوازیی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کوردستان لەناو شارەکانی عێراق قەدەغە بکات.
وهەر هاووڵاتیەک دانیشتووی شارەکانی عێراق بێت و ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێمی کوردستان بکڕێت دەبێت، گومرگی ئۆتۆمبێلەکە بدات بەحکومەتی عێراق کە نزیکەی هەزار دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک و بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە ژمارەکراون.


































































