زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی لە دوو رووداوی جیادا بە هۆی تێكچوونی بەرزكەرەوەكان( مەسعەد) لە قەزای ناوەندی سۆران چەند هاووڵاتییەك بریندار بوون و پۆلیسێكیش گیانی لەدەستدا، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە پیكهێناو سەردانی سۆرانیان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە ، ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٢/٨ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ (ڕێبەر ئەحمەد)، بەڕێز (لیوای مافپەروەر/یادگار ئەنوەر فەرەج)، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران/ قەزای ناوەندی سۆران كرد و لەلایەن بەڕێز(ڕەجەب زوبێر) قایمقایمی قەزای ناوەند بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
مەبەست لەم سەردانە گەیاندنی ڕاسپاردەكانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ڕێنماییەكانی سەلامەتیی گشتی و بەرگریی شارستانی بوو بەتایبەت بەرزكەرەوەكان (مصعد) و بارگر بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە سەلامەتیی بەكارهێنانیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە.
بۆ ئەم مەبەستە جەنابی وەزیری ناوخۆ لیژنەیەكی تایبەت بەهاوبەشی لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران پێكهێناوە و بەدواداچوون بۆ تەواوی ئەم بەرزكەرەوانە و بارگرانە دەكەن و هەموو لایەك پابەند دەكرێت بەهەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و هەر كەس سەرپێچی بكات ڕوووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.

































































