وەرزش ـ زاری كرمانجی:
یانەی هەڵۆ، نوێنەری دەڤەری بارزان لەخولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، سێیەمین یاریی خۆی ئەنجام دەدات.
هەڵۆكانی بارزان، بەدۆخێكی سەقامگیردا گوزەر دەكەن، و ئەنجامەكانیان جێی رەزامەندی هاندەرانیانن.
ئەمڕۆ دووشەممە، كاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی بازیان، یانەی ئەو شارەدێیە پێشوازی لەیانەی هەڵۆ دەكات، و دەیەوێ برینەكانی بەو یانەیە ساڕێژ بكات.
لەدوو یاریی رابردوو بازیان خاوەنی 1 خاڵە، هەڵۆ بردنەوەیەك دژی كۆیە، و لەگەڵ گارە ـش یەكسانبوونە.