ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پەرلەمانی عێڕاق بۆ یەکەمجار کارنامەی دانیشتنەکانی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە.
ناوەڕۆکی کارنامەکە، بە زمانی کوردی سێ بڕگەی دانیشتنی پەرلەمان دەخاتەڕوو، کە تێیدا هاتووە سەرەتا چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەخوێندرێتەوە. بڕگەکانی دواتر سوێندخواردنی بەشێک پەرلەمانتارەکان. بڕگەی کۆتایی دیاریکردن و دەنگدانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.
لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ـەوە، تا ئێستا یەکەمجارە بە زمانی کوردی لە دامەزراوەیەکی فەرمی و باڵای وەک پەلەمان، عێڕاق بڵاوکراوەیەک ڕابگەیەنێت.



































































