ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئەندازیار نوورەدین عیسا، وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە لە ناو باڵەخانەی پارێزگا دەست بەکاربوو. بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیمەشق و کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە مەراسیمی دەستبەکاربوونەکە بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا، شاندێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای حەسەکەی لە ئیدارەی خۆسەر کردووە بە ئامانجی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ و بە پێی زانیارییەکان ڕێککەوتی ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە، کە خاوەنی ١٣ شەهیدە، دەست بەکار بووە.
شاری حەسەکە، پێگەیەکی بایەخدار و ستراتیجی هەیە، بەو پێیەی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و عێڕاق. هاوکات پێگە ئابووری ئابووری و کۆمەڵایەتییەکەی، شاری حەسەکەی کردووەتە ناوەندێکی ستراتیجی ڕۆژئاڤای کوردستان. حەسەکە بە سەبەتەی خۆراکی سوریا دەناسرێت چونکە بە نزیکەیی نیوەی گەنمی وڵاتەکە دابین دەکات و یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی پاقلەمەنی و لۆکە.
حەسەکە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دەخەملێنرێت.


































































