زاری كرمانجی-سۆران
ئەحمەد حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەروەردەی گشتی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای ڕوخانی بەشێک لە دیواری پاڵپشتی قوتابخانەی ڕۆدینا لە گەڕەکی بەختیاری بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، بەدواداچوونی بۆكرا.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی قوتابخانەکە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە یاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی سۆران و شاندی یاوەر قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە.
ئەوەشى ئاشكرا كرد: ” خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، هەروەها بڕیاردرا بە زووترین کات دیوارەکە و کۆمەڵێک پێداویستی تری زۆر گرنگ چارەسەر بکرێت.

































































