ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە میانەی پێشکەشکردنی سمینارێک لە قامشلۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ڕایگەیاند: “تێکەڵ کردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا و هەسەدە، بە بەشداری شەڕڤانان بەڕێوەدەچێت”
بەرواری ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سمینارێکی لە پارێزگای قامشلۆ پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، “تێکەڵ کردنی هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامە و شەڕڤانی ئافرەتی ڕۆژئاڤای کوردستانیش بەشداری کارایان دەبێت لەو پڕۆسەیە”. دەشڵێت: بڕیارە لە پارێزگاکانی حەسەکە و کۆبانێ لیوا و فیرقەی تایبەت دابنرێن، کە ئەوانیش هەر بە ئاماددەبوونی شەڕڤانانی ئافرەت بەڕێوەدەچێت”.
ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی تایبەت بە نووسینەوەی دەستووریش پێکدەهێنریت لە ئایندە. هاوکات پڕۆسەی تێکەڵ کردن تەنیا لایەنی سەربازی ناگرێتەوە بەڵکو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکییە ڕۆشنبیری و پرسە زمانەوانییەکانیش دەگرێتەوە.


































































