مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، لە سەر زاری عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران بڵاوی كردەوە “دوژمنانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باش ئاگادارن كە هەر جووڵە و كردارێك بۆ سەپاندنی شەڕ لە دژی ئێرانی ئیسلامی نەك هەر لەگەڵ شكستی چارەنووسساز و ستراتیژی ئەواندا دەبێت، بەڵكوو شەڕ و قەیرانەكان لە سەرانسەری ناوچەكەدا بڵاو دەكاتەوە.”
دەشڵێت “كۆماری ئیسلامی ئێران، هەرگیز دەستپێشخەری شەڕ ناكات، بەڵام بۆ ساتێكیش لە بەرگریی یەكلاكەرەوە لە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە ژیانییەكان و یەكپارچەیی خاكی خۆی درێغی ناكات.”


































































