زاری كرمانجی-سۆران
زۆرێک لە ئێمە کاتێک لاپتۆپی بەکارهاتوو دەکڕین یان ماوەیەکی زۆرە لاپتۆپمان هەیە، دەمانەوێت بزانین پاترییەکەی تا چەند ماوە و قەبارەی ڕاستەقینەی چەندە. بەرنامەی BatteryInfoView وردترین زانیاریت بۆ کۆدەکاتەوە.
گرنگترین ئەو زانیارییانەی بەرنامەکە پێت دەڵێت:
ـ Battery Health: ڕێژەی تەندروستی پاترییەکەت (تەمەنی پاتری) نیشان دەدات. ئەگەر ڕێژەکە زۆر کەم بوو، واتە پێویستی بە گۆڕینە.
ـ Designed Capacity: قەبارەی ڕاستەقینەی پاترییەکەت لە کاتی دروستکردنیدا.
ـ Full Charged Capacity: ئەو بڕە وزەیەی کە ئێستا پاترییەکەت دەتوانێت لە خۆی بگرێت (بەراوردی بکە لەگەڵ هی کارگەکە بۆ ئەوەی بزانیت چەند لاواز بووە).
ـ Battery Model: مۆدێل و ناوی کۆمپانیای دروستکەری پاترییەکە.
هەنگاوەکان:
١. بەرنامەی BatteryInfoView دابەزێنە.
٢. بەرنامەکە بکەرەوە و ڕاستەوخۆ هەموو زانیارییەکانت بە لیست بۆ دەهێنێت.
ئامادەكردنی:
ئەركان عەزیز پەیجی تێك ناسی.

































































