زاری كرمانجی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتیی بەخشەران و خێرخوازان لە هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لە چوارچێوەی ئەو هاوكارییانە، لە قامشلۆ هاوكاری خۆراكی و ناخۆراكی بە سەر 350 خێزانی ئاوارە دابەش كران.
هاوكارییەكان بریتی بوون لە (سەبەتەی خۆراك، سەبەتەی تەندروستی، كارتۆنێك ئەندۆمی، كارتۆنی شیرەمەنی كۆمپانیای زۆم، شیری قوتو).
لە ئێستادا، تیمەكانی مەیدانی تایبەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای كوردستان لە بوارەكانی (دابەشكردنی هاوكارییەكان، فریاكەوتنی خێرا، چارەسەری پزیشكی و دەروونی).
تیمی خۆبەخشان، كە ژمارەیان دەگاتە سەدان كارمەند، بەردەوامن لە خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و دۆخی ژیانی ئاوارەكانیش تا ئێستا پێویستیی بە هاوكاریی زیاتر هەیە.


































































