شەهلاسۆفی- زاری كرمانجی:
ساڵانە پزیشکانی نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای یون نانی چین ڕووبەڕووی ڕێژەیەكی زۆر نەخۆش دەبنەوە کە گلەیی لە نیشانە نائاساییەکان دەکەن. نەخۆشەکان باس لەوە دەکەن کە بوونەوەری بچووک و مرۆڤدۆستیان بینیوە؛ وێنەی ئەو بوونەوەرانەی کە پێدەچێت لە ژێر دەرگاکاندا دێن و سەردەکەونە سەر دیوارەکان و بە مۆبیلیاتەکانەوە دەلکێن.
نەخۆشخانەکە ساڵانە سەدان حاڵەتی لەو جۆرە چارەسەر دەکات. هەموویان یەک شتیان هاوبەشە! خواردنی جۆرە قارچێك بەناوی لانماو ئاسیاتیکا،ئەو قارچکە لە سەر دارسنۆبەرەكان لە دارستانەکانی دەوروبەریدا دەژی و خواردنێکی ناسکی ناوخۆیی به تامی گۆشت بەناوبانگە.بەڵام دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە بە باشی کوڵاوە، یان نا.
کۆڵین دۆمێناڤۆر، خوێندکاری دکتۆرا لە بایۆلۆجی لە زانکۆی یوتا، دەڵێت: “لە یەکێک لە چێشتخانەکاندا، گارسۆنەکە تایمەرێکی 15 خولەکی دانا و ئاگاداری کردینەوە: ‘مەخۆ تا تایمەرەکە دەکوژێتەوە، ئەگەرنا ڕەنگە بوونەوەری بچووک ببینیت'”.جولیانا فۆرسی، زانای مایکۆلۆژی و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی قارچک، دەڵێت: “ڕاپۆرتی زۆر لەسەر ئەم قارچکە تایبەتە هەبوو، زۆر کەسیش بەدوایدا دەگەڕان، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بیدۆزنەوە”.

































































