زاری كرمانجی – سۆران :
وا بڕیارە لەم هەفتەیە ناوی بەشێكی تری قوتابییان لە زانكۆكانی كوردستان بگەڕێنەوە، ئەوانەی تا ئێستا لە هیچ شوێنێك ناویان نەگەڕابووەوە.
نیهاد خدر، بەرپرسی بەشی تۆمار لە زانكۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ناوی چەند قوتابییەكی تری پۆلی 12 ی ئامادەییمان بەرزكردۆتەوە بۆ وەزارەت، ئەوانەی كۆنمرەیان كەم بووە یان ناویان لە هیچ كۆلێژ و بەشێك نەگەڕابووەوە، وابڕیارە لەم هەفتەیە ناوەكانیان بگەڕێنەوە و دەست بە رێكارەكانی وەرگرتن بكەن لە زانكۆكان،”
نیهاد باس لەوە دەكات كە بڕیار ناوەكان هەفتەی رابردوو بگەڕێنەوە بەڵام دواكەوت بۆ ئەو هەفتەیە.