شەهلاسۆفی ـ زاری کرمانجی:
زۆرێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی چای گیایی دەتوانێت سوودێکی زۆری هەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت. کاتێک بەرەنگاری نەخۆشییەک دەبیتەوە، زۆر گرنگە شلەمەنی بێ کافاین بخۆیتەوە بۆ ئەوەی لە ئاوی له شت كه م نه كات. خواردنەوەی کوپێک چای گیایی دەبێتە هۆی نەهێشتنی قورگ ئێشە و ئازاری جەستە و نەهێشتنی هەناسە تەنگی.
خواردنەوەی چای لیمۆ یان گوشینی ئاوی لیمۆ بۆ ناو چای گیایی تر دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری قوڕگ. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڤیتامین سی ناسراوە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و هەڵامەت.
چای گیایی زەنجەفیل سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا دەدات. هەروەها زەنجەفیل پێکهاتەیەکی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات و ماسولکەکانی بۆری هەناسە لە قوڕگدا ئارام دەکاتەوە.
چای نەعنا یەکێکە لە باشترین چایەکان بۆ نەهێشتنی ئازاری قورگ و کۆکە. گەڵای نەعنا مەنتۆڵی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە میکرۆب و دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی هەیە. هەروەها ئەم چایە دەتوانێت یارمەتی پاککردنەوەی جیوبەکانی گیراو بدات.


































































