ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
بەکارھێنانی زێرووی پزیشکی (Hirudotherapy) وەک ڕێگایەکی تەواوکاری بۆ چارەسەری دەوالی گون (Varicocele)، پاڵپشت بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان و کاریگەری ئەنزیمەکانی ناو لیکی زێروو چارەسەرێکی سەردەمە و سود و کاریگەری باشی هەیە بۆ نەمانی دەوالی گون.
دەوالی گون چییە؟
دەوالی گون بریتییە لە فراوانبوون و هەڵئاوسانی دەمارە خوێنهێنەرەکان لە ناو کیسەی گوندا، کاتێک زمانەوانەکانی ناو دەمارەکان تێکدەچن، خوێن بەباشی ناگەڕێتەوە و لەوێدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە قورسی یان ئازارێکی کەم و هەندێ جار ئەگەر بەهۆی هەوکردنەوە ئازارەژە زیاد دەکات،وە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گون، کە هەندێک جار دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارە و چالاکی و جووڵەی سپێرم.
ئایا زێرووی پزیشکی چۆن یارمەتی چارەسەری دەوالی گون دەدات؟
زێرووی پزیشکی تەنها خوێن نامژێت، بەڵکو لە کاتی گازگرتندا زیاتر لە ٧٠ جۆر ئەنزیم و ماددەی چالاک دەڕژێنێتە ناو خوێنەوە. گرنگترینیان بریتین لە : ماددەی هیرۆدین (Hirudin) ئەمە بەهێزترین ماددەی دژە مەینە، یارمەتی شلکردنەوەی ئەو خوێنە دەدات کە لە ناو دەمارەکاندا خەست بووە و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی کڵۆبوونی خوێن، (Blood Clotting) ماددەی هەیالۆرۆنیدەیز (Hyaluronidase) یارمەتی چاکبوونەوەی شانەکان و زیادکردنی ماددە سوودبەخشەکان دەدات بۆ ناو دەمارەکان، وە
فراوانکەری دەمارەکانە (Vasodilators) یارمەتی چاککردنی سوڕی خوێن دەدات لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش پەستانی سەر دەمارەکان کەمدەکاتەوە و نایهێڵێت.
سوود و کاریگەرییە زانستییەکانی زێروو بۆ چارەسەری دەوالی گون:
١_ کەمکردنەوەی هەوکردن و نەمانی ئازار (Anti-inflammatory Effect) لیکی زێروو کۆمەڵێک ئەنزیمی تێدایە وەک Bdellins و Eglins کە وەک دژە هەوکردنێکی سروشتی کاردەکەن، ئەم ماددانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئاوسانی دەمارەکان و نەهێشتنی ئەو ئازار و قورسییەی کە نەخۆشەکە لە ناوچەی گوندا هەستی پێدەکات.
٢_ باشترکردنی سووڕی خوێن و ڕێگریکردن لە مەینی خوێن (Anticoagulant Properties): گرینگترین ئەنزیمی زێروو بریتییە لە Hirudin کە ڕێگری لە مەینی خوێن دەکات لە گوندا، خوێن لە ناو دەمارەکاندا قەتیس دەبێت (Venous Stasis)؛ زێروو یارمەتی ڕواندنەوەی ئەو خوێنە دەدات و پەستانی سەر دەمارەکان کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکبوونەوەی سووڕی خوێن لە گونەکاندا.
٣_ ڕێکخستنی پلەی گەرمی و باشکردنی کوالێتی سپێرم،
یەکێک لە زیانە سەرەکییەکانی دەوالی گون، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گونە بەهۆی کۆبوونەوەی خوێن، کە زیان بە دروستبوونی سپێرم دەگەیەنێت. بەهۆی نەمانی قەتیسبوونی خوێن لە ڕێگەی زێرووەوە، پلەی گەرمی دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی، ئەمەش ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەشەی سپێرم و زیادبوونی ژمارە و جووڵەیان دابین دەکات.
٤. کەمکردنەوەی پەستانی دەمارەکان و پێویستی بە نەشتەرگەری نەبێت، بۆ ئەو کەسانەی دەوالی گونەکانیان لە قۆناغەکانی سەرەتایی (پلە ١ و ٢ و ٣) دان، زێروو یارمەتی بەهێزکردنی دیوارەکانی دەمار دەدات و کێشەی فراوانبوونی دەمارەکان (Vasodilation) کەمدەکاتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوون و چاکبوونەوە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گون.
تێبینی : دەبێت چارەسەری دەوالی گون (Varicocele) بە زێرووی پزیشکی، تەنیا لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆڕ و شارەزا ئەنجام بدرێت؛ ئەگەرنا مەترسیی گەورەی بۆ سەر تەندروستیی نەخۆش دەبێت. زێرووی پزیشکی ئەگەر دەوالی لە قۆناغی سەرەتاییدا بێت، دەتوانێت بە تەواوی چارەسەری بکات و کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت.


































































