ئەمڕۆ حەوتی شوبات، لما هاشم مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراكی عێراق، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێ بۆ هاووڵاتییان راگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك دەڵێت، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێی بۆ هاووڵاتییانە، هەروەها كەڵك لە پارەی ئەلیكترۆنی بۆ بریكارەكانی وەردەگیرێت، سبەی یەكشەم هەشتی شوبات رێكارەكان دەست پێ دەكات.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك دووپاتی كردەوە، كۆمپانیاكە سیستمێكی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی POS گرتووەتەبەر، بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی و وردبینی و شەفافییەتی مامەڵە داراییەكان و پاراستنی سامانی گشتی، هاوسەنگی لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆجی و زانستییەكان لەم بوارەدا.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لق و شوێن و ناوەندەكانی فرۆشتنی كۆمپانیاكە ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە، بۆ دەستپێكردنی دابەشكردن دوای ئەوەی كۆگەكانیان بە تەواوی پڕ كراونەتەوە لە كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك، ئەمە جگە لە تەواوبوونی ئەو پشكنینانەی كە لەلایەن بەشی كۆنترۆڵكردنی كوالێتی لەسەر سەرجەم كەرەستەكان ئەنجام دراون.
ئەوە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو تەنیا هەشت بەشەخۆراك دابەش كران، بۆ ئەمساڵیش بەپێی پلانی ئەو وەزارەتە، هەشت بۆ نۆ بەشەخۆراك دابەش دەكرێن.


































































