بەیانی ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دوو منداڵی دوانە بە ناوەکانی میر مەریوان (کوڕ) و مەیلی مەریوان (کچ)، کە تەمەنیان 6 ساڵانە، بەهۆی دووکەڵ و گازەوە گیانیان لەدەستدا، ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکان پێش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
خێزانەکە خاوەنی چوار منداڵ بوون، منداڵە بچووکەکە لە ژووری دایک و باوکیان خەوتبوو، بەڵام سێ منداڵەکەی دیکە، کە میر مەریوان و مەیلی مەریوان و منداڵێکی دیکەیان کە یەک ساڵ لەوان گەورەترە، بەیەکەوە لە ژووری خۆیان خەوتبوون و شەو سۆپاکەیان نەکوژاندبووەوە، دواتر بەهۆی گڕگرتنی کورسییەک لە نزیک سۆپاکە، دوو منداڵە دوانەکە (میر و مەیلی) خنکاون و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام منداڵەکەی دیکەیان هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە و سەلامەتە.


































































