سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە هەولێر کۆبوونەوە.
پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بە گشتی و رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە با تایبەتی کرا.

































































