شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
پارکە نەتەوەییەکەی لاینزڤیل مارینهێسی یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی بەرازیل، و لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٨١ وەک پارکێکی نیشتمانی بەڕازیل تۆمارکرا، ئەم پارکە نەتەوەییە کە ڕووبەرەکەی ١٥٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بە خۆڵێکی نەرم و سپی و ئاوی زیوییەوە پڕکراوە، ئەمەش جوانییەکی نائاسایی بەم پارکە نەتەوەییە دەبەخشێت.
لە یەکەم نیگادا بە وێنەکان، وا بیر دەکەیتەوە کە ئەم پارکە لە ڕاستیدا دەکەوێتە بیابانێکەوە، بەڵام وانییە. ساڵانە نزیکەی ١١٠٠ ملم باران لەم پارکەدا دەبارێت و ئەمەش بڕێکی زۆر زۆرە. هۆکاری ئەم بڕە زۆرە بارانبارینە ئەوەیە کە ئەم پارکە دەکەوێتە تەنیشت حەوزی ڕووباری ئەمازۆن.
هەموو ئەو ئاوەی لە چاڵە ئاوییەکانی ئەم پارکە نەتەوەییەدا کۆبووەتەوە، هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارانە زۆرەی کە بە درێژایی ساڵ لەم شوێنە دەبارێت و لە ڕاستیدا سەرچاوەی ئەم ئاوە دەریا نییە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە وەرزە گەرمەکانی ساڵدا و لەگەڵ کەمتر بارانبارین ئاوی ئەم کونانەش بەهەڵم دەبن و کونەکان قووڵ دەبنەوە.

































































