ئادار عبداللە – زاری کرمانجی
شیر و بەرهەمە شیرییەکان سوودی خۆراکی دەبەخشن بەڵام شیری خاو، واتە شیری (پڕۆسێس) نەکراو دەتوانێت میکرۆبی مەترسیدار لەخۆبگرێت و مەترسی تەندروستی جددی بۆ مرۆڤ دروست بکات.
ماڵپەڕی جیهانی : FDA.gov بەپێی ئاماری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی (CDC)، لە ساڵی 1998 تا 2018، 202 حاڵەتی بڵاوبوونەوە هەبووە کە پەیوەندییان بە خواردنەوەی شیری خاوەوە هەبووە زیانەکانی بۆتە هۆی تووشبوون بە 2645 نەخۆشی و 228 حاڵەتی خەواندن لە نەخۆشخانە.
شیری خاو بریتییە لە شیری مانگا، مەڕ و بزن – یان هەر ئاژەڵێکی تر – کە (پڕۆسێس)نەکراوە بۆ لەناوبردنی میکرۆبی زیانبەخش. شیری خاو دەتوانێت هەڵگری میکرۆبی مەترسیدار بێت وەک سالمۆنێلا، ئی.کۆلای، لیستریا، کامپیلۆباکتێر و ئەوانی تر کە دەبنە هۆی نەخۆشی گواستراوەی خۆراک، کە زۆرجار پێی دەوترێت “ژەهراویبوونی خۆراک”. ئەم میکرۆبانە دەتوانن تەندروستی ئەو کەسانە تێک بدەن کە شیری خاو یان ئەوبەرهەمانە بخۆن کەلە شیری خاو دروست کراوە بەڵام میکرۆبەکانی ناو شیری خاو بە تایبەتی مەترسیدار بن بۆ ئەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە (وەک نەخۆشانی چاندن و کەسانی تووشبوو بە ئایدز، شێرپەنجە و شەکرە)، منداڵان، گەورەساڵان و ژنانی دووگیان. لە ڕاستیدا، CDC بۆی دەردەکەوێت کە نەخۆشییە خۆراکییەکان لە شیری خاوەوە بە تایبەتی تووشی منداڵان و هەرزەکاران دەبێت.

































































