ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێشانگایەکی هونەری شێوەكاری بۆ قوتابی و مامۆستایانی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی ڕواندز كرایەوە.
ڕێکەوتی ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە مەبەستی پاڵپشتی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕواندز هەڵسا بە ڕێکخستنی پێشانگایێکی شێوەکاری بۆ قوتابیانی پەیمانگاکە.
لە میانەی پێشانگاکە خوێندکارانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار بە تابلۆی جۆراوجۆر بەشدارییان لە پێشانگاکە کرد.
زۆرینەی تابلۆکان هەڵگری پەیام و سیمبولی نەتەوەیی کورد بوون.

































































