زاری كرمانجی-قەسرێ
لە پێناو بەكار نەهێنان و نەفرۆشتنی ئەو كەل و پەلانەی ماتۆڕسكێلەكان كە دەبنە هۆی بێزار كردنی خەڵكی، ڕێنمایی بە شوێنی چاككردنەوەی ماتۆڕ سكیلەكانی ناحیەی قەسرێ درا.
لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی قەسرێ بڵاوی كردەوە: “لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری ناحیەكەمانن، سەردان شوێنی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیلەکانمان کرد لەسەنتەری ناحیەی قەسرێ، رێنمایی پێویستییان پێ درا بە مەبەستی پابەندبوون بە بریاری لیژنەکەمان .


































































