مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزیری بەرگری ئوسترالیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیان شوێنی سەربازی مێژوویی دەخاتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتنیان و کۆکردنەوەی ملیارەها دۆلار بۆ هێزە چەکدارەکانی.
ڕیچارد مارڵز وەزیری بەرگری ئوسترالیا، ڕۆژی چوارشەممە 4ـی شوباتی 2026 ڕاگەیاند “بڕیاری فرۆشتنی 64 شوێن بە تەواوی و سێ شوێنی دیکە بە شێوەیەکی جیاجیا داوە،”
دەشڵێت “ئەم بڕیارەشمان لەسەر بنەمای وردبینییەکی ساڵی 2023 بووە کە دەرکەوتووە بەرگری ئوسترالیا “بارگرانی بووە بەهۆی قورسایی ڕابردوو لەڕووی بەڕێوەبردنی موڵکەوە”.
لەنێو ئەو سەروەت و سامانانەی کە بڕیارە بفرۆشرێن، شوێنی مەشقی تەقەکردن، دوورگە، یاریگای گۆڵف و سەربازگەکان لە شوێنە سەرەکییەکانی سیدنی و مێلبۆرن. لە سەرەتای دەستپێکردنی وردبینییەوە تا ئێستا سێ شوێن فرۆشراون.
هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پیتەر خەلیل، جێگری وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، “سەدان ملیۆن دۆلار” خەرج دەکرێت بۆ پاراستنی دامەزراوە بەکارنەهێنرا و چۆڵەکان، ئەوەشی بە “بەفیڕۆدانی خەرجییەکی شۆکهێنەر” ناوی برد.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە لایەکی دیکەوە هەندێک شوێنی بەرگری جوانی ناوازە هەن، هەندێکیان یاریگای تێنسی چیمەنتۆیان هەیە کە شایەنی وێمبڵدۆن، باخچەی وردبینانە و یاریگای گۆڵفی فراوان، بەڵام کە لە هەمان کاتدا، مەرجەکانی ئۆپەراسیۆن و توانای هێزی بەرگری ئوسترالیایان تێدا نییە.
وردبینییەکە ئاماژەی بەوەدا کە “دوای حیساب کردن بۆ گواستنەوەی کارمەندان و تێچووی پێشوەختەی دیکە، داهاتی پاکی فرۆشتنی ئەم موڵکانە دەتوانێت بگاتە نزیکەی 1.8 ملیار دۆلاری ئوسترالی (نزیکەی 1.26 ملیار دۆلاری ئەمریکی).”
هەروەها پێشبینی دەکرێت وەزارەتی بەرگری ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئوسترالی لە تێچووی چاککردنەوە پاشەکەوت بکات.
مارلێس گوتی: بۆ ئەوەی هێزی بەرگری ئوسترالیا بتوانێت زێدی خۆمان بپارێزێت و ئوسترالییەکان بە سەلامەتی بهێڵێتەوە، دەبێت سەروەت و سامانی بەرگری هەبێت کە توانای ئۆپەراسیۆن و سەربازی خۆی بگونجێت.

































































