بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-2-2026، جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ ناوچەکە سەردانی بەغداد و هەرێمی کوردستان بكاتز
لە سەردانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەرێم بریارە لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، لە عێراقیش لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.
كۆبوونەوەیەكی دیكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی (هەسەدە) دەبێت ، بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
جان نویل بارۆت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ڕێککەوتنە بۆ فەرەنسا گرنگە، چونکە هەم بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی فەرەنسا دەپارێزێت و هەم ئاسایشی زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر دەکات.
فەرەنسا جەخت دەکاتەوە کە دەبێت ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت تاوەکو مافە ئەمنی و سیاسییەکانی کورد لە سوریا پارێزراو بن.


































































