زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی، پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی، پ. ی. د. ڕزگار سەعید حوسێن، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری قوتابیان، مامۆستا، فەرمانبەران و قوتابیان، لە چالاكییەكی سەنتەری پەرەپێدانی كار CDC-زانكۆی سۆران، بەرهەمی سروشتی فەرزانە، ناسێندران.
لە بەشی یەكەمی چالاكییەكەدا، سیمینارێك پێشكەش كرا، تیایدا خاتوو، فەرزانە خدر مستەفا، خاوەنی براندی سروشتی فەرزانە، تیشكی خستە سەر براندە تایبەتییەكەی، لە چۆنیەتیی دروست كردنی و بەرهەمهێنانی لە كەرەستەی خۆماڵی، سروشتی و دوور لە ماددەی كیمیایی. لە بەشی دووەمی چالاكییەكەدا، گرنگترین بەرهەمەكانی براندەكە بە ئامادەبووان ناسێندران، كە بریتیبوون لە: سابوون، شامپۆ، موكەیف، كرێم، سیرۆم، زەیت و بەرهەمە پاككەرەوەكان.
پڕۆژەكە تەنها كارێكی بازرگانی نییە، بەڵكو تەواوی بەرهەمەكان لەسەر بنەمای زانستییەكان و بە بەكارهێنانی كەرەستەی سروشتی و خۆماڵی دروست دەكرێن.
فەرزانە خدر مستەفا، دەرچووی بەشی ئەندازیاری كیمیایی فاكەڵتیی ئەندازیاریی زانكۆی سۆرانە و لە ئێستادا خاوەن ماركەی تایبەت بەخۆیەتی، بەناوی”براندی سروشتی فەرزانە”.
لە كۆتاییدا، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی زانكۆی سۆران، لە لایەن، پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران، بۆ كاروباری زانستی، بەخشرایە ئەندازیار فەرزانە.


































































