زاری كرمانجی-سۆران
نەوت فرۆشێكی شاری سۆران دەڵێت: “سەرەڕای شەپۆلی سەرماو بەفر و باران بارین لە ناوچە شاخەوییەكان و شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ بەردەوام لە دابەزینە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمڕۆ 5ی شوباتی 2026 نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ رووی لە دابەزین كردووە، كە دووجۆرە نەوتمان هەیە، نەوتی بەسڕا بەرمیلی بووەتە 150 هەزار دینار، هەروەها جۆرەكەی دیكەش بەرمیلی بە 145 هەزار دینارە، پێشبینی زیاتر دابەزینی دەكرێت”.
گووتیشی : ” پڕۆژەی ڕووناكی و دابەشكردنی نەوت بەسەر هەندێ لە ناوچەو شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران هۆكارە بۆ دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕدا.


































































