ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٦ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٨٩٦ دۆلارە.
ئۆنسەیەک ٣١.١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٦٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
هاوکات ئۆنسەیەک زیو بەرز بووە بە ٧٨ دۆلارە
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٢٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٢٦٩ هەزار دینارە بوو.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١١٨ هەزار دینارە، دوێنی بە یەک ملیۆن و ١٦١ هەزار دینار بوو.
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و ٧٠ هەزار دینارە، دوێنی بە یەک ملیۆن و ١١١هەزار دیناربوو .
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩٢٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٥٨ هەزار دینار بوو.

































































