كچ و باوكێك لە ئەنجامی رووداوی تەقینی گیزەری گەرمكردنی ئاوی ماڵەكەیان لە پارێزگای بەغدا گیانیان لەدەست دا.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە.
كچ و باوكە لە ئەنجامی تەقینی گیزەرەكەوە لەنێو ماڵەكەی خۆیاندا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، رووداوەكە و تەقینی گیزەرەكە بەهۆی شۆڕتی كارەبا دروستبووە.

































































