ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، میدیاکانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی 6-2-2026، یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه كه شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیك له حكوومه‌تی ئێران ڕایگەیاندووه: دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شاری مەسقەت بەڕێوە بچێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانه‌كه سنووردار ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی ئەتۆمیی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

































































