زاری كرمانجی :
بە مەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانكی بۆ جووتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و فێتێرنەری، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، یاداشتی لێكتێگەشتنی لەگەڵ بانكی ئەلقرتاسی ئیسلامی واژووكرد بە مەبەستی پێدانی قەرز بە شێوەی قیستی درێژخایەن كە بڕەكەی لە نێوان 15 بۆ 100 ملیۆن دینار بە جووتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان دەڵێ: لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەكوو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان (300) جووتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواكاریان بۆ سوودمەند بوون پێشكەشكردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەت كراوە، ( 100) لەو مامەڵە نێردراوە بۆ بانكی ئەلقرتاس، دوای وردبینیكردن و پشتگیری كردنی داواكارییەكان.”
وەزارەتی كشتوكاڵ راشیگەیاندووە:” وەرگرتنی مامەڵەكان بەردەوامە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوبراو بە مەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەند بوون بە زۆرترین جووتیار و خاوەن پڕۆژەكانی سێكتەری كشتوكاڵی، وەك هەنگاوێكی گرنگی بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی كشتوكاڵی.”
وەزارەتی كشتوكاڵ باس لەوەش دەكات كە جووتیاران و خاوەن بیرۆكە و پڕۆژەكانی كشتوكاڵی دەتوانن لە رێگەی نزیكترین فەرمانگەی كشتوكاڵی بەپێی شوێنی جوگرافی، مامەڵەكانیان پێشكەشی وەزارەتی كشتوكاڵ بكەن.