زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی 4ی شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن ڕێکخراوی (یەکێتی قەڵاچۆکردنی شێرپەنجەی جیهانی)، بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گشتی لە نێو جیهانی مرۆڤایەتی، لە بارەی مەترسیيەکانی ئەم نەخۆشییە.
بۆ ئەو مەبەستە ڕێگاکانی خۆپاراستن و زانین و چارەسەری پێشوەختە کراوەتە بنەمای کارکردن، لەو پێناوەش دەتوانین ڕێگە لە کەمبوونەوەی نزیکەی (٤٠٪) ی ئەم نەخۆشیە ترسناکە بگرین، ئەمەش لە ڕێگەی:
١ – دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست، دوور لە دوکەڵ و جەنجاڵی بۆ نەوەکانمان.
٢ – وەرزش و ڕاهێنان، خواردنێکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی، دەرونێکی ئارام، بۆ مناڵەکانمان.
٣ – هۆشیاری تەندروستی و سەردانیکردنی پزیشک و کوتان ، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی جەستە و دەرون و ئەندامەکانی لەش.
٤ – دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر و تیشکە زیانبەخشەکانی تر.

































































