بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە٤ی شوباتی ٢٠٢٦ زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی بەرز بووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٥ هەزارو ٧٨ دۆلارە. ئۆنسەیەک ٣١.١٠٠ گرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزارو ٩٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
هاوکات ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە ٧ دۆلار دابەزی بووە ٧٧ دۆلار
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٦٩ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٢٠١ هەزار دینار.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٦١ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٩٩ هەزاربوو.
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و ١١١هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٥١ هەزار.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩٥٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٠٧ هەزار دینار بوو.

































































