وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عبداللە
چارەسەری کیراتین ڕێگایەکە بۆ ڕاستکردنەوەی قژ و نە هێشتنی ئاڵۆزی قژ بەڵام ئەم پراکتیزە جوانکارییە دەتوانێت کاریگەری لاوەکی و مەترسی تەندروستی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
ماڵپەری جیهانی : Healthline دەری خستووە کە چارەسەری کیراتین پرۆسەیەکە قژ نەرم دەکات و زۆرجاریش ڕاست دەکاتەوە، هەروەها لەوانەیە گوێت لێ بێت کە پێی دەوترێت چارەسەری خاو کردنەوەی قژ وە بریتییە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکان بۆ قژ و وشککردنەوەو خاوکردنەوەی قژ بە ئاسنێکی گەرم کیراتین جۆرێکی سروشتی پرۆتینە بۆ پێست و قژ و نینۆک چارەسەری خاوبونەوەش کیراتینی زیادە بۆ قژ ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی گرژی قژ و زیادکردنی بریقە و بەهێزکردنی قژ. بەڵام چارەسەریەکەی دەتوانێت هەندێک کاریگەری لاوەکی نەخوازراویشی لەگەڵدا بێت، و دەتوانێت هەندێک کێشەی سەلامەتی بخاتەڕوو.کیراتین لە چارەسەری جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت بۆ پێست، قژ، یان نینۆک ئەم بەرهەمانە بە چەند پێکهاتەیەکی دیکەی زیادکراو دروست دەکرێن، لەوانە ماددەیەکی کیمیایی کە پێی دەوترێت فۆرماڵدەهید.کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی سەرچاوەی متمانەپێکراو کە هۆشداری دەدات کە فۆرماڵدەهید ماددەیەکی ناسراوی شێرپەنجەییە لە مرۆڤدا ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە یان یارمەتی گەشەکردنی شێرپەنجە بدات. هەروەها ڕەنگە فۆرماڵدەهید کاریگەری لاوەکی تری تەندروستی دروست بکات وەک :-
خورانی چاو
سەرئێشە
سەرگێژخواردن
گەرووی ئاوساو
کۆکە
هێڵنج
ئازاری سنگ
ڕشانەوە
پەلەکردن

































































